یاسای هۆزایه‌تی



رۆژێك كسرا ـ پاشای ئێران ـ له‌ نوعمان كوری مونزر ـ پاشای حیره‌ى پرسی: ئایا له‌ نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب هۆزێك هه‌یه‌ كه‌ شه‌ریفتر و مه‌ زنتربا له‌ هۆزه‌كانی تر؟ له‌ وڵامدا وتىبه‌ڵى,وتی:نیشانه‌ی شه‌ره‌فیان چییه‌؟ وتى: هه‌ر كه‌سێك سا پشتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ببێته‌سه‌رۆه‌كی هۆز، وه‌ بگاته‌ نه‌فه‌ری چواره‌میان ئیتر ئه‌و خانه‌دانه‌ به‌سه‌رۆك هۆز دائه‌نرین[20]. عه‌ره‌به‌كان له‌چه‌رخی نه‌زانین و نه‌فامیدا شانازىیان به‌ زۆر بوونی ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌یان ئه‌كرد، له‌گه‌ڵا هۆزه‌كانی هاولفی خۆیان كێ بركێیان ئه‌كرد[21].وه‌ئه‌یان وت ئه‌ندامانی هۆزی ئێمه‌ له‌ ئه‌ندمانی هۆزی ئیۆه‌ زیاتره‌ .

رۆژێك له‌نێوان دو هۆز ئه‌و خۆ هڵكێشانه‌ روویدا، وه‌هه‌ریه‌ك هۆزه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌كێشا یه‌كیان وتی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هۆزی ئێمه‌ له‌ هۆزی ئێوه‌ زۆر تره‌، وه‌ سه‌رۆكی هۆزی ئێمه‌ له‌ خانه‌دانێكه‌ كه‌ چه‌ندین پشتی هه‌ر سه‌رۆك بووه‌. جا بۆ ئه‌وه‌ىبزانن قسه‌ی كامیان راسته‌ ئه‌ندامانی هۆزی یه‌كتریان ژمارد به‌وه‌وه‌ رازی نه‌بوون ئیجا چوون مردووه‌كانیان ژمارد[22].

قورئان ئه‌م جۆره‌ خۆهه‌ڵكێشان و شانازایه‌، به‌ نه‌زانین ئه‌زانا وه‌ دور له‌ عه‌قل و مه‌نتقی دائه‌نا وه‌ لۆمه‌ى ئه‌كات و ئه‌فه‌رمێ: [زۆربوون و خۆ هه‌ڵكێشان (به‌ ماڵا و مناڵ) له‌ ئێوه‌ غافل كردووه‌، تا چووینه‌ سه‌ر گۆرستان (و مردووه‌كانتان ژمارد، وه‌ شانازیتان پاوه‌ ئه‌كرد) وا نییه‌ كه‌ بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌، به‌زووی ئه‌زانن] [23].

گرنگی پشتا و پشت

یه‌كى له‌ گرنگ ترین بایه‌خه‌كان ڵاى عه‌ره‌به‌كانی چه‌رخی نه‌فامی پشته‌، كه‌به‌ ڵایانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، به‌ جۆرێكی وا گرنگه‌، كه‌ بایه‌خه‌كانی تر ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌م بایه‌خه‌[24].

له‌ نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب خۆ هه‌ڵكێشان به‌ره‌گه‌ز زۆر توندبوو، نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و خۆ هه‌ڵكێشانه‌ ركایه‌تی ره‌گه‌زایه‌تی له‌ نێوان عه‌ره‌بی عه‌دنانی (عه‌ره‌بی باكوور) وه‌ عه‌ره‌بی قه‌حتانی (عه‌ره‌بی باشوور) بوو[25].

جا به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ عه‌ره‌ب به‌پاراستن و ناسینی پشتی خۆی بایه‌خی ئه‌دا. نوعمان كوری مونز له‌ وڵامی كسرا وتی: هه‌ر میلله‌تێك جگه‌ له‌ عه‌ره‌ب له‌ پشتی خۆی با ئاگایه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پشتانی باو كیان بپرسی با ئاگان، وه‌ له‌ باره‌یانه‌وه‌ هپچ نازانن، به‌ڵام عه‌ره‌ب پشتی باوكانی خۆی ئه‌زانا و ئه‌زانن له‌ چ تیره‌ و هۆزێكن وه‌ نامۆ به‌ئه‌ندامی هۆزی خۆیان نازانن، وه‌ هیچ كات خۆیان ناخه‌نه‌ پاڵا هۆزێكى تر.جگه‌ له‌ پشتی باوكیان خۆیان به‌ هیچ پشتێك نابه‌ستنه‌وه‌[26].

كه‌واته‌ جا سه‌ر سوورمان نییه‌ كاتی رێزو حورمه‌تێكی تایبه‌تی ڵاى عه‌ره‌بی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ بۆ «علم اڵانساب» دائه‌نرا، وه‌ ئه‌م زانسته‌ شوێنێكى تایبه‌تی ڵایان هه‌بووه‌.

ئالوسی كه‌ له‌ باره‌ى عه‌ره‌ب ناسینه‌وه‌ خاوه‌ن روانگه‌ ئێژێ:

«عه‌ره‌بی سه‌رده‌می نه‌فامی بایه‌خێكی زۆریان ئه‌دا به‌ پاراستن و ناسینی ره‌گه‌زی پشتی خۆیان، چونكه‌ ئه‌م ناسینه‌ هۆیه‌كه‌ بۆ یه‌ك گرتن و هاوكاری یه‌كتر. وه‌ زۆر پێویستیان به‌م جۆره‌ ناسینه‌ بووه‌. چونكه‌ ئه‌وانه‌ هه‌موو هۆزی جیاجیا بوون، وه‌ هه‌میشه‌ ئاگری شه‌رِ له‌ نێوانیاندا هه‌ڵگیرساوه‌ بوو، غاره‌ت و دزیینی یه‌كتر له‌ نێوانیاندا باوبوو،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه‌ ژێر باری هێزێكی تر تا بیانپارێزێ، جا لێره‌دا ناچار بوون پشتی خۆیان بپارێزن تا به‌ سه‌ر دوژمنی خۆیاندا سه‌ر كه‌ون، چونكه‌ میهره‌بانی و خۆشویستنی خزمایه‌تی، ئه‌بێته‌ هۆی یه‌كگرتنیان و له‌ سه‌رشۆرِی وله‌جیابوونه‌وه‌ پێشیان لێى ئه‌گری»[27].

ئایینی ئیسلام هه‌ر جۆره‌ خۆهه‌لكێشانی نه‌ژادی قه‌بوڵا نه‌بوو، قورئان له‌ نێوان عه‌ره‌به‌كان و قوره‌یشی یه‌كاندا دابه‌زیوه‌,به‌ڵام هه‌رگیز له‌ گه‌ڵا قوره‌یش یان عه‌ره‌ب به‌ته‌نیا قسه‌ی نه‌كردووه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌ناوی (ناس) یانی خه‌ڵك باسی ئه‌ركه‌كانی موسڵمانی كردووه‌، قورئان جیاوازی نه‌ژاد به‌كارێكی سروشتی زانیوه‌، وه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ یه‌كترناسینه‌، خۆ هه‌ڵكێشان وشانازی به‌نه‌ژاده‌وه‌ی قه‌بوڵا نییه‌، وه‌ بناغه‌ی هه‌ر بایه‌خێك «تَقوا» ئه‌زانا. بۆیه‌ فه‌رمویه‌تی: [ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ئێمه‌ ئێوه‌مان له‌ پیاو و ژنێك خه‌ڵق كردووه‌، وه‌ ئێوه‌مان كردووه‌ به‌ هۆز و گه‌ل تا یه‌كتر بناسن باشترین كه‌س له‌ ئێوه‌ ڵای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌ به‌ ته‌قواتر با، خوا زۆر زانا و زۆر به‌ئاگایه‌] [28].



back 1 2 3 4 5 6 next