بیاوان نشینه‌كان



بیاوان نشینه‌كان

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی باكووری نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب یانی «حیجاز» له‌ بیاوان پیك هاتووه‌، زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ پێش په‌یدا بوونی ئیسلامدا بیاوان نشین و بیاوان گه‌رِ بوونه‌، وه‌ئه‌م بیاون نیشنانه‌ له‌ به‌ر سروشتی ناوچه‌كه‌ له‌ ژیانێكی خۆش با به‌ش بوون، ته‌نیا له‌ رێگای مه‌رِداری ئه‌ویش به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وسه‌ره‌تایی و كۆن ئه‌ژیان.

ئه‌وانه‌ له‌ناو ره‌شماڵا كه‌ له‌ مووی بزن و حوشتر دروست كراوه‌ ئه‌ژیان، له‌ هه‌ر كوا ئاوی هه‌بوایه‌ ئه‌روشتن بۆ ئه‌و شوێنه‌، وه‌ له‌گه‌ڵا ته‌واو بوونی ئاووگیاكه‌ ناچار به‌ئومێدی ئه‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنێكی تر ئاو وگیا ده‌ست بكه‌وا كۆچیان ئه‌كرد. عه‌ره‌بی بیاوان نشین به‌هۆی كه‌می ئاو وگیاو له‌وه‌رگا نه‌یتوانیوه‌ جگه‌ له‌رانی بچوك وژماره‌یه‌ك له‌ حوشتر شتى تر به‌ خێو بكات، هه‌روه‌كو وتمان «له‌ بیاوان سا هێزی گه‌وره‌ فه‌رمانره‌وایه‌، بیاوان نشین، حوشتر و داره‌ خورما» ئه‌گه‌ر هێزی لمستان بژمێرین ئه‌توانین چوار یاریكه‌ری تر كه‌رۆڵێكی بناغه‌ییان هه‌یه‌ له‌ بیاوان ناو ببه‌ین: كه‌می ئاو، گه‌رمای سوتێنه‌ر، خراپی رێگاوبان،كه‌م بوونی خوارده‌مه‌نی له‌كاتی ئاسایی، وكه‌م بوونی خوارده‌مه‌نی له‌كاتی ته‌نگانه‌دوژمنی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئاده‌میزاده‌ تا ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ له‌ كاتی ئاساییدا كه‌م بێ كه‌واته‌ كاتی كه‌ئه‌زانین عه‌ره‌ب و بیاوانه‌كه‌ی هیچ كات سه‌ریان بۆبێگانه‌ شۆر نه‌كردوته‌وه‌، سه‌یر نییه‌،چونكه‌ درێژه‌دانی یه‌ك ره‌نگی ژیان و وشكی بیاوان له‌ دورست بوونی له‌ش و ئاوه‌زی بیاوان نشینی خۆی ئه‌نوێنى. عه‌ره‌بی بیاوان كشت وكاڵى وپێشه‌و پێشه‌سازی به‌ لیاقه‌تی خۆی نه‌زانیوه‌[1]، وه‌ به‌ چاۆیكی خراپ و با بایه‌خ ته‌ماشای وڵاتانی خاوه‌ن شارستانیه‌ت و رێكخراوه‌كانی رێك و پێكی شاریان كردووه‌ و ژیان بیاوانىیان باشتر له‌ ژیانی شارستانیه‌ت زانیوه‌ ئه‌م خۆو خه‌ده‌یه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندىیه‌كان به‌ جا ماوى باوكانی خۆیان ئه‌زانن[2].

عه‌ره‌بی بیاوان نشین كورِى سروشت و له‌ دایكی بووی بیاوانی به‌رینی و ئازاده‌، هیچ جۆره‌ دارو دیوارێك پێشی هه‌وای خاوێن لێی نه‌گرتووه‌ تیشكی خۆر و گه‌رماكه‌ی با به‌رگری هه‌وره‌كان خۆی به‌سه‌ریاندا ئه‌نوێنا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌ به‌رامبه‌ر باران و ڵافاو دروست نه‌كراوه‌ هه‌موو شتێك هه‌روه‌كو رۆژی هه‌وڵا كه‌ خوا خوڵقاندویه‌تی ده‌ست لێی نه‌دراو ماوه‌ته‌وه‌، ئازاد و به‌ شێوه‌ی سروشتىیه‌، بۆیه‌ كورِى بیاوان ئه‌یه‌وێ هه‌روه‌كو سروشته‌كه‌ی خۆی ئازادبا، نه‌ كشتوكاڵى و نه‌ پیشه‌سازی خۆی پێه‌وه‌خه‌رێك نه‌كردووه‌، وه‌نه‌ كاری كارگاكانی شار ئه‌و له‌ خۆیدا نوقم كردووه‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ خووی به‌ ئازادیه‌وه‌ گرتووه‌، ئازادیی خۆش ئه‌وا. وه‌ هیچ كات خۆی به‌ره‌زه‌ن و برِیاره‌كانی شاری نه‌به‌ستوته‌وه‌، هه‌ركه‌سێك بیویستایه‌ ده‌ستی به‌سه‌را بگرا له‌ به‌رامبه‌ری رائه‌وه‌ستا و به‌ته‌واوی هێز له‌گه‌ڵیدا شه‌رِی ئه‌كرد ته‌نیا دوشت ئه‌وی ته‌سخیر ئه‌كرد: یه‌كیان زه‌لیلی بت په‌ره‌ستی وخوو خه‌ده‌ێك كه‌ له‌ناویاندا باو بووه‌ وه‌ ئه‌وی تریان داب و نه‌ریتی هۆزایه‌تی و ئه‌ركێك كه‌ هۆزه‌كه‌ی بۆی دریاری ئه‌كات. وه‌ پابه‌نده‌ به‌ داب و نه‌ریتی هۆزه‌كه‌ی كه‌ زیاتر ریشه‌ی له‌ باوه‌ره‌ وه‌ هه‌یه‌[3].

اڵارمینش ـ رۆژهه‌ڵات ناسی به‌لژیكی ـ ئه‌ڵا:

«عه‌ره‌ب نمونه‌ی دیموكراتی وئازادی بووه‌، به‌ڵام دیموكراتێكی زۆر ره‌وی كه‌ هیچ سنوورێك بۆ له‌ به‌رچاو ناگیرا. شۆرِشی عه‌ره‌ب دژی هه‌ر هێزیك بووه‌ كه‌ ویوستویه‌تی سنوور بۆ ئازادی یه‌كه‌ی دابنا هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره‌ به‌سوودیان بووایه‌. ریشه‌ی تاوان وخوێن رێژی كه‌ به‌شی زۆری مێژووی عه‌ره‌بی ررون كردۆته‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ روون ئه‌كاته‌وه‌»[4].



[1] ـ تاریخ عرب، فیلیپ خلیل حتَی، ل3، تا35.

[2] ـ تاریخ تمدن، گوستاولوبون ب1، ل64 و65، ویل دورانت ـ تاریخ تمدن، ب4، ل201.

[3] ـ فجر الاسلام، احمد امین، ل46.

[4] ـ فجر الاسلام، احمد امین، ل33 و34 نوعمان كوری منذر (پاشای حیره‌) كه‌ له‌ ولآمی كسرا پاشای ئیران وتویه‌تی: كه‌لێى پرسیوه‌: بۆ چی عه‌ره‌ب له‌ ژیر فه‌رمانی یه‌ك حكومه‌ت ویه‌ك ره‌زه‌ن نابن. له‌ ولآمیدا وتی: چون میلله‌ته‌كانی تر هه‌ست به‌ لاوازی ئه‌كه‌ن وه‌ له‌ هێرشی دوژمن ئه‌ترسن بۆیه‌ یه‌ك خانه‌دان ئه‌كه‌نه‌ سه‌رۆك به‌سه‌ر خۆیانه‌وه‌، وه‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری ژیانیان ئه‌ده‌نه‌ ده‌ستی ئه‌و. به‌لآم عه‌ره‌ب هه‌ر یه‌ك بۆخۆی حه‌ز ئه‌كات پاشابآ وه‌مالیات نه‌دات، (آلوسی ـ بلوغ الارب ب1، ل150).



1 next